ظاهر سارایی/ له سه رکتاو شاکه وخان مه نسور


كتێبی فلكلۆری (شاكه و خان مه‌نسور) له ناوچه‌ی ئیلامی سه‌ر به كوردستانی ئێران، كتێبێكی زۆر ناسراوه‌و حكایه‌ت و به‌یته‌كانی بووه‌ته به‌شێك له قسه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی ئیلام. ئه‌م كتێبه فلكلۆره له قاڵبی شیعر‌و به زمانی كوردی خواروو نوسراوه، كتێبی (شاكه و خان مه‌نسور) تا راده‌یه‌كی زۆر وشه و رێزمانی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی گه‌رمیانی له خۆدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ربه‌م
كتێبی فلكلۆری (شاكه و خان مه‌نسور) له ناوچه‌ی ئیلامی سه‌ر به كوردستانی ئێران، كتێبێكی زۆر ناسراوه‌و حكایه‌ت و به‌یته‌كانی بووه‌ته به‌شێك له قسه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی ئیلام.
ئه‌م كتێبه فلكلۆره له قاڵبی شیعر‌و به زمانی كوردی خواروو نوسراوه، كتێبی (شاكه و خان مه‌نسور) تا راده‌یه‌كی زۆر وشه و رێزمانی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی گه‌رمیانی له خۆدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه بوه‌ته جێگه‌ی سه‌ره‌نجی ئه‌دیبانی ناوچه‌كه.
بۆ ناسینی زیاتری ئه‌م كتێبه په‌یوه‌ندیمان به ئه‌دیبی ئیلامی (زاهر سه‌رایی)ه‌وه كرد، زاهر سه‌رایی ماسته‌ری له زمان و ئه‌ده‌بیات هه‌یه و له ساڵی 1964ی زاینی‌دا له ئیلام له دایكبووه و كتێبگه‌ڵی (به هه‌رچی نوێیه سڵام، شاعری شاخه ته‌مومژاویه‌كان، میره‌كان)ی به چاپ سپاردووه‌و ئێستاش خاوه‌ن نه‌شری (زانا)یه له شاری ئیلام.
-مامۆستا خۆشحاڵین به دیدارتان و به‌ر له هه‌موو شت، ده‌مانه‌وێت بزانین (شاكه و خان مه‌نسور) كێن و له چ سه‌رده‌مێكدا ژیاون؟
-منیش به نۆبه‌ی خۆم سپاستان ده‌كه‌م كه لێكۆڵینه‌وه له‌م كتێبه گرنگه ده‌كه‌ن، كتێبی شاكه‌و خان مه‌نسور له ناوی دوو شاعری كۆنی ئیلامی به ناوی شاكه‌و خان مه‌نسور گیراوه، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێمه ده‌قیق نازانین ئه‌م دوو شاعیره له چ ساڵێكدا له دایكبوون، به‌ڵام به‌پێی زانیاری ناوی شیعره‌كان، خان مه‌نسور ده‌بێت له ساڵی 1694ی زاینی‌دا له دایكبووبێت و له ساڵی 1764یشدا كۆچی دوایی كردبێت، ده‌بێته سه‌رده‌می پاشایه‌تی شا سوله‌یمانی عوسمانی و نادر شای ئه‌فشار له ئێران.
خان مه‌نسور گه‌وره خانی ناوچه‌ی كه‌لهورِ بووه، ئه‌م ناوچه‌یه له‌ئه‌مرِۆدا ده‌كه‌وێته نێوان ئیلام و گێڵانی غه‌ربی سه‌ر كرمانشان و ئیسلام ئاوای سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، واتا خانێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به هێزبووه، به‌ڵام شاكه ئه‌و جۆره‌ی كه ره‌وایه‌ت كراوه پیاوێكی رووته‌ڵ و هه‌ژار بووه‌و له ناوچه‌ی (به‌ولێ) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری ئێران و عیراقی ئێستا، له دایكبووه، شاكه خوێ فڕۆش بووه‌و ناوچه به ناوچه‌ی ئیلام و كرمانشان و گه‌رمیانی سه‌ر به هه‌رێم ده‌گه‌ڕاو خوێ فڕۆشی ده‌كردو له‌م رێگاوه ژیانی وشكه‌ڵ و رووته‌ڵی خۆی ده‌برده سه‌ر، له‌م گه‌رِیانه‌دا شتی زۆر فێربووه‌و زه‌وقی شیعری كه‌م كه‌م وه‌گرِده‌كه‌وێت، تا رۆژێك ده‌چێته ناوچه‌ی هۆزی كه‌لهۆرِو له‌وێدا ئه‌م دوو شاعیره چاویان به یه‌ك ده‌كه‌وێت، شاكه به هۆی قسه خۆشبوونیه‌وه ژنانێكی زۆری له ده‌ور خۆی كۆده‌كرده‌وه‌و وا ره‌وایه‌ته كه له كاتێكی وادا یه‌كتریاندیوه، له‌م كاته‌دا خان مه‌نسور نیمه به‌یتێك بۆ شاكه فرِ ده‌دات و ئه‌ویش به‌زیره‌كی به‌یته‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌ڵێته‌وه، چه‌ند جارێك ئه‌م كاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه تا خان مه‌نسور ده‌ڵێت: ته‌نیا پیاوێك كه قابیل بێت شان به شانی من بێت ئه‌م پیاوه‌یه!
له‌مه به‌دواوه ئه‌م دووانه ده‌بنه شه‌یداو هاورِێی هه‌تاهه‌تایی، پیاو ماقوڵانی هۆزی كه‌لهورِ تانه‌و ته‌شه‌رێكی زۆر له خان مه‌نسور ده‌ده‌ن كه ئیتر پیاو ماقوڵ و شاعیری باشتر له كورده‌واریدا نه‌ما بیكه‌یته هاورِێت كه ئه‌م رووته‌ڵه هیچ نه‌داره‌ت كردووه‌ته ده‌ستی راستی خۆت!
خان مه‌نسور له‌م قسانه زیز ده‌بێت تا میوانیه‌ك یان باشتره بێژین شه‌وه شیعرێك رێده‌خات و له‌دیوه‌خانه گه‌وره‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندین مه‌ته‌ڵ به شیعر ئارِاسته‌ی میوانه‌كانی ده‌كات و هیچ كه‌س ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه، نۆبه ده‌گاته شاكه و ئه‌ویش به هه‌مان نه‌غزو شیرین زمانیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خان مه‌نسور ده‌داته‌وه، جا ئینجا هه‌ڵده‌ستێت و به ئاشكرا ده‌ڵێت: كامتان قابیلی هاوڕێی كردنی منن؟!
-ئایا ئه‌م دوو شاعیره سه‌وادی شیعریشیان بووه یان هه‌موو شیعره‌كان بێداهه وتووه؟
خان مه‌نسور خانی كوڕی هۆزی كه‌لهورِ بووه‌و به ته‌ئكید ده‌بێت سه‌وادی خوێندن و نوسینی بووبێت، به‌ڵام شاكه پیاوێكی نه‌خوێنده‌وارو عامی بووه یانی هه‌موو شیرین زامنی و زه‌وقی شیعری به بیداهه ئه‌نجامداوه، هه‌ڵبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌دبیاتی كوردی ده‌م به ده‌م و سینگ به سینگ ده‌وترا‌و شه‌فاهی بووه، وه‌زنی شیعره‌كان هجایی بووه هه‌ر بۆیه به ئاسانی شیعره‌كان ده‌ماوده‌م ده‌گه‌رِان.
-یانی كتێبی شاكه‌و خان مه‌نسوریش دوای نوسراوه‌و كۆكراوه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ ده‌م به ده‌م وتراوه‌و دوای كۆكراوه‌ته‌وه‌و له سه‌ر ناوی شاكه و خان مه‌نسور له چاپدراوه، ئه‌و كتێبانه‌ی ئێسته به ناوی شاكه و خان مه‌نسور له چاپ ده‌درێن ته‌مه‌نیان ده‌گاته 20 ساڵ یانی تا 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر سنگ به سنگ شیعره‌كان نه‌قڵكراوه، ئه‌م شیعرانه زۆر شیرین زمانن، واتا هه‌م ئاسانن و هه‌م زۆر شیرین زمان، هه‌ر بۆیه زۆر زوو له ناو كورده‌كانی گه‌رمیان و خواروودا بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته به‌شێكی گرنگ له نه‌قڵی شه‌وانی زستان و رۆژانی هاوین.
-یانی شاكه‌و خان مه‌نسور له ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردستانیشدا ناسراوه؟
به‌ڵێ تا ئه‌و جێگه‌ی من بزانم شیعره‌كانی شاكه و خان مه‌نسور له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردی خواروودا ره‌واجی هه‌یه و خه‌ڵكی زمان به زمان ده‌یان ناسن، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان و گه‌رِووسیشدا به‌ناوبانگن! كوردانی فه‌یلی عیراقیش به‌شێك له كوردی خواروون، ده‌بێت بیناسن.
-كه‌واته ئه‌م كتێبه چ شتێكی تایبه‌تی هه‌یه وا به‌و جۆره بڵاوه‌ی كردووه؟
به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم كه تا ئه‌مرِۆ هیچ شتێكی نوسراوه له شاكه و خان مه‌نسور به ده‌ستی ئێمه نه‌گه‌یشتووه واتا هه‌رچیه‌ك ماوه‌ته‌وه سنگ به سنگ وتراوه‌و گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئێمه، له كۆندا ته‌نها مه‌لاكان ده‌یانتوانی بنوسن و شته‌كان بپارێزن، به‌ڵام چۆن ئه‌م دوو شاعره بابی زه‌وق و مه‌یلی مه‌لاكان نه‌بوون هه‌رگیز مه‌كتوبه‌ش نه‌كراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چونكه شیعره‌كانی شاكه و خان مه‌نسور زۆر شیرین زمان و پرِ له مه‌ته‌ڵ و حه‌كایه‌تی شیرین بووه، خه‌ڵكی خۆیان سنگ به سنگ پارستویانه، هه‌موو شیعره‌كان هه‌ڵدانه‌وه‌ی شیعره به یه‌كدا، ئه‌مه دیالۆگێكی شیرینی له نێوان دوو كه‌سدا سازكردووه كه خه‌ڵكی به‌رده‌وام چێژیان لێبردووه.
-كاك زاهر ده‌توانین بێژین شیعره‌كانی شاكه و خان مه‌نسور هه‌وه‌ڵین شیعره‌كانی كوردی خواروون یان به‌ر له‌مان شاعیرانی دیكه‌ش هه‌بوون؟
كوردانی خوارووش هه‌ر له زووه به زمان و زاراوه‌ی خۆیان شیعریان وتووه، به‌رچاوترینی ئه‌م شیعرانه كۆمه‌ڵه شیعری (سه‌ره‌نجام)ی یارسانه‌كانه كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی حه‌وت و هه‌شتی زاینی، دوای ئه‌مانه به‌رچاوترین شاعیر مه‌لا په‌رێشانی دینه‌وه‌ری-یه كه له ساڵه‌كانی 1500ی زاینی‌دا شیعری وتووه‌و خاوه‌ن دیوانی شیعره، مه‌گه‌ر ده‌بێت میله‌تێك شیعر‌و شاعری نه‌بێت؟ گرفت له‌مه دایه كه له ئاستی كورده‌كانی دیكه لێكۆڵینه‌وه له ئه‌دبیات و كه‌لتوری كوردانی خواروو نه‌كراوه.
-به ناوبانگه خان مه‌نسور بۆ شه‌ڕی قه‌نده‌هار هاورِێی نادرشای كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا چی به‌سه‌ر شاكه هاتووه؟
خان مه‌نسور ته‌نیا شاعیر نه‌بووه به‌ڵكو خانێكی زۆرمشتو دلاوه‌ر بووه‌و نادرشای ئه‌فشار زۆر رێز‌و حورمه‌تی بۆی بووه‌و له زۆربه‌ی شه‌رِه‌كاندا هاورِێی كردووه، شه‌رِی قه‌نده‌هار 7 ساڵ ده‌خایه‌نێت و له‌م ماوه‌دا شاكه شێت و شه‌یدا ده‌بێت و له ناوچه‌ی (كیه‌نی كاو) ئاواره ده‌بێت و به ناوبانگه كه هه‌موو رۆژ خۆی له قورِ ده‌گرت و ده‌بێته شۆخی ده‌س پیرو جوان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی خان مه‌نسور ده‌كات تا رۆژێك یه‌كێك دێت و ده‌ڵێت: شاكه “گوڵ سووسه‌ن چرِی وه‌سه‌ر یاران”، شاكه خێرا تێده‌گات كه ئه‌مه به‌یتی خان مه‌نسوره‌و به خۆشی و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئه‌م جواوه‌ی بۆ ده‌نێرێت “هه‌ی وه مزگانی هاته‌وه یاران”، به‌م جۆره هه‌مدیسان ئه‌م دوو هاورِێ كۆنه یه‌ك ده‌كه‌ون و ژیانی شیعری هاوبه‌شیان درێژه پێ ده‌ده‌ن.
-مامۆستا ئه‌و جۆره‌ی كه ئێمه ئاگاداربووین، برِیار وایه له‌م ساڵدا كۆنگره‌یه‌ك بۆ شاكه و خان مه‌نسور له ئیلام به‌رِێوه‌بچێت، ده‌رباره‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه زیاتر روونكردنه‌وه‌مان ده‌وێت؟
به‌ڵێ، ئێمه چه‌ند ساڵه كه ده‌مانه‌وێك كۆنگریه‌ك بۆ ئه‌م دوو شاعیره مه‌زنه به‌رِێوه‌به‌رین و به‌و په‌رِی خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مساڵ ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی ئیلام برِیاری دا تا ئه‌م كۆنگره‌یه به‌رِێوه‌بچێت و ئێستا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانین، هیوادارین ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له خانه‌قین و مه‌نده‌لێ و به‌غداو هه‌ولێرو سلێمانیش شیعری ئه‌م دوو شاعره‌یان له‌لایه ئاوا بۆمانی بنێرین چونكه ده‌مانه‌وێت دیوانێكی كامڵ له‌م دوو شاعیره كۆبكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك تر ئه‌گه‌ر وتاریان هه‌یه هه‌تمه‌ن بۆمانی بنێرن و به‌گه‌رمی پێشوازیان لێده‌كه‌ین، هیوادارم كتێبی شاكه و خان مه‌نسور له هه‌رێمی كوردستانیش له چاپ بدرێت و بخرێته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی كورد، دڵنیام چێژی لێ ده‌بینن.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له تاران
دسته بندی : ظاهر سارایی
برچسب‌ها: ظاهر سارایی, شاکە و خان مەنسور, شاکە, خان منصور, شاکە و خان منصور
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : 0